کارى سێکسى لەدژى منداڵانى ژێر تەمەنى 15 ساڵ هەمیشە ئەژماردەکرێن تاوان

بەپێى یاسا ناکرێ منداڵانى ژێر تەمەنى 15 ساڵ بەشێوەکى ئارەزومەندانە بەشدارى لە کارەکى سێکسێ بکەن. وگرنگ نییە کەسى تر کێ بێت یان منداڵەکە بڵێت یان دیارى بکات ئەیەوێت سێکس بکات.

جگە لەو حالەتە ئەگەر هەر دوو کەسى سێکسى ئارەزومەندانە دەکەن لەهەمان تەمەن دابن، وەکو لەحالەتى پەیوەندی هاوبەشى. ئەگەر دیاربێ کە هەردووکیان ئەیانەوێت سێکس لەگەڵ یەکترى بکەن، ئەوە ناکرێ ئەو کەسەى تەمەنى 15 ساڵى تێپەر کردبێت حوکم بدرێت بەتومەتى ئەنجامدانى تاوانەک.

ئەو کەسەى کارى سێکسى دەکات لەگەڵ کەسەکى ژێر تەمەنى 15 ساڵى ئەکرێ تومەتبار بکرێت بە تاوانەکە هەتا ئەگەر واى دەزانى گەورەترە. لەو حالەتە تاوانبار کەمترخەمە ودڵنیا نەبووتەوە لە تەمەنى کەسەکە.

گەنجانى لەنێوان 15 و17 ساڵ

ئەگەر دایک یان باوک یان کەسەکى تر سەرپەرشتى لەسەر کەسەک هەبێت تەمەنى لەنێوان 15 و17 ساڵ بێت، توشى کارى سێکسى بکات، ئەوە ئەژماردەکرێت تاوانى سێکسى لەدژى منداڵان. بەپێى یاسا بەهیچ شێوەیەک ناکرێ کەسەک لەو حالەتەدا بەشێوەکى ئارەزومەندانە بەشدارى بکات. بەڵام ئەکرێ ئەو گەنجانەى تەمەنیان لەنێوان 15 و 17 ساڵ بەشێوەکى ئارەزومەندانە سێکس بکەن لەگەڵ کەسانى تر.

Lämna sidan direkt Dölj ditt besök