لە ئارەزویەکى ئازاد

 هەر مروڤەک مافى هەیە کونترولى جەستەى وژیانى سێکسى خۆى بکات. بۆیە لە سوێد یاسایەک هەیە بۆ تاوانە سێکسییەکان لەسەر بنەماى ئارەزومەندى دامەزڕاوە. کردنى سێکس پێویستە بەشێوەکى ئارەزومەندانە بێت، وئەگەرنا تاوانە.

کردنى سێکس بەشێوەکى ئارەزومەندانە واتاى ئەوەیە کەسەک بەرێگاى وشە یان بە زمانى جەستە دیارى بکات کە ئەیەوێت بەشدارى کارەکى سێکسى ببێت. بۆیە گرنگە گوێ بگرى وپسیار بکەى وهەست بکەى ورێز بگرى. وپێویستە لەسەرت دڵنیابى کەسانى تر چییان دەوێت.

کەواتە مەرج نییە توندۆتیژى یان هەرەشکردن هەبێ بۆ ئەوەى بۆ نموونە کەسەک حوکم بدرێت بە تومەتى زەوتکردنى سێکسى. وهەتا مەرجیش نییە کەسەک کەسەکى تر بەکاربێنێ کە لە هەڵوێستەکى لاواز دابێت بەشێوەکى تایبەت، بۆ نموونە سەرخوش بێت. ئەگەر کردنى سێکس بەشێوەکى ئارەزومەندانە نەبێت، ئەوە تاوانە.

هەموو کارە سێکسییەکان پێویستە بەشێوەکى ئارەزومەندانە بن

لەبیرت نەچێ کە هەر کەسەک مافى هەیە بوچوونى خۆى بگورێت. گرنگ نییە پێشتر چى رویدابوو یان کێ دەستپێشخەرى کردبوو. بەردەوامیدان بە کارى سێکسى لەگەڵ کەسەک کە ئیتر نایەوێت بەشدارى لەو کارەدا بکات تاوانە. وئەگەر کەسەک بڵێت بەلێ بۆ جورەکى کارى سێکسى واتاى ئەوە نییە دەلێت بەلێ بۆ هەندێ کارى ترى سێکسیش.

پەیوەندیکردن

ئەگەر پسیارت هەبێ لەبارەى سایتى ئەنترنێت ئەتوانى پەیوەندی بکەى بە دەسەڵاتى قوربانیانى تاوان (Brottsoffermyndigheten) بەرێگاى

registrator@brottsoffermyndigheten.se.

باشتر وایە سەرەدانى سایتى ئەنترنێتى دەسەڵاتى قوربانیانى تاوان بکەى، www.brottsoffermyndigheten.se. لێرە زانیاری بەچەندین زمان دەبینى لەبارەى مافى قوربانیان. وهەروەها ئەتوانى زانیاری زیاتر بخوێنى لەبارەى چۆنیەتى پێشکەشکردنى سکالایەک بۆ پولیس وچۆن دادگاییکردن بەرێوەدەچێت.

Har du utsatts för att någon spridit sexuella bilder eller filmer på dig mot din vilja och vill delta i en enkätundersökning som Brottsoffermyndigheten genomför?

Brottsoffermyndigheten genomför under hösten 2025 en enkätundersökning med personer som på olika sätt utsatts för att ha fått bilder eller filmer på sig själva med naket eller sexuellt innehåll spridna utan samtycke. Syftet med undersökningen är att få kunskap om vad utsatta personer vill ha för hjälp när de har blivit utsatta. Den insamlade kunskapen kan sedan ligga till grund för att utse en stödjande aktör. Det är givetvis helt frivilligt att delta och alla medverkande är anonyma i enkäten. Enkäten tar ca 10 minuter att besvara.

Ta mig vidare
Lämna sidan direkt Dölj ditt besök