باسى سێکس بکە

کردنى سێکس پێویستە هەستى پێ بکریت وەک خوشیەک - پێش ولەکاتى و پاش کردنى. ئەگەر ئەتەوێت سێکس بکەى، پێویستە وریابى وگوێ بگرى وئاماژەکان وەربگرى.  

ئەگەر دڵنیا نەبى کەسى تر چى دەوێت، پێویستە لەسەرت پرسیار بکەى بۆ ئەوە بزانى تۆ هەڵوێستەکە بەشێوەکى دروست شیدەکەیەوە. هه‌ڵیبێنه ‌مەکە. لە خرابترین حالەت ئەکرێ هه‌ڵیبێنه ‌ببێتە هۆکار تۆ شتێک بکەى لەدژى ئارەزوى کەسەکى تر ولەئەنجامدا ئەو سووکاتى بەو کەسە بکەى یان زیانى پێ بگەیینى. لەو کاتەش تۆ تاوانەکت ئەنجامداوە.

رێگایەکى باش بۆ زانینى چۆن کەسەکى تر هەست دەکات کە قسەت لەگەڵ کردووە لەبارەى ئەوە. پسیاربکە کەسى تر چى دەوێت وحەز لە چى دەکات. رێگایەکى تر خوێندنەوەى زمانى جەستەیە وتەماشەکردنى دەربرینى دەم وچاوە وگوێ گرتنى ئاوازى دەنگە.

تۆ مافت هەیە هاوکارى وپشتیوانى بەدەست بێنى

 هەڵەى تۆ نییە ئەگەر توشى دەستدرێژى سێکسى بووبیت. تۆ هەمیشە مافت هەیە هاوکارى وپشتیوانى بەدەست بێنى لەبەر ئەوەى بەسەرت هاتوووە. زۆربەى جارەکان باشتر وایە باسى ئەو شتەى رویداوە بکەى، بۆ نموونە لەگەڵ هاورێیەک یان ئەندامەکى خێزان یان کەسەک باوەریت پێ هەبێ. وهەروەها چەندین رێکخراو هەیە ئەتوانى پەیوەندیان پێ بکەى ئەگەر بتەوێت لەگەڵ کەسەک قسە بکەى.

لە سایتەکەمان لەسەر ئەنترنێت لیستەک هەیە بەناوى رێکخراوەکان کە ئەتوانێ لەوێ هاوکارى وپشتیوانى بەدەست بێنى (تەنها بە زمانى سوێدى / ئینگلیزى یە).

 

شتەک بکەى لەدژى کەسەکى تر کە هەست نەکات ئەوە شتەکى باشە

ئەنجامدانى کارەکى سێکسى لەدژى ئارەزوى کەسەکى تر هەمیشە هەڵەیە.

ئەگەر لەو باوەرەداى کارى سێکسیت کردووە لە دژى ئارەزوى کەسەکى تر، ئەتوانى هاوکارى بەدەست بێنى. تۆ ئەتوانى قسە بکەى لەبارەى ئەوەى رویدا وهاوکارى بەدەست بێنى بۆ گۆرینى رەفتارەکانت. بۆ نموونە پەیوەندیکردن بەرێگاى هێلى هاوکارى بە تەلیفون PrevenTell.

تەماشەى زانیاری زیاتر بکە لەسەر سایتى ئەنترنێت PrevenTell (تەنها بە زمانى سوێدى و ئینگلیزى یە).

Har du utsatts för att någon spridit sexuella bilder eller filmer på dig mot din vilja och vill delta i en enkätundersökning som Brottsoffermyndigheten genomför?

Brottsoffermyndigheten genomför under hösten 2025 en enkätundersökning med personer som på olika sätt utsatts för att ha fått bilder eller filmer på sig själva med naket eller sexuellt innehåll spridna utan samtycke. Syftet med undersökningen är att få kunskap om vad utsatta personer vill ha för hjälp när de har blivit utsatta. Den insamlade kunskapen kan sedan ligga till grund för att utse en stödjande aktör. Det är givetvis helt frivilligt att delta och alla medverkande är anonyma i enkäten. Enkäten tar ca 10 minuter att besvara.

Ta mig vidare
Lämna sidan direkt Dölj ditt besök